(ABNA24.com) هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە لاگری فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دژی داعش " مێشکی ئابووری داعشیان لەناو برد .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئیسنا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەسەدە لە بەیاننامەیکدا باسیان کرد لە کوژرانی سابت سوبحی فەهەد ئەلئەحمەد وەزیری نەوتی تاقمی تڕوڕیستی داعش ناسراو بە شیخ سابت لە ئوپڕاسیونیێکی تایبەت بە هاوئاهەنگی هاوپەیمانی دژە داعش . لەو بەیاننامیەدا هاتووە لەو ئوپڕاسیونەدا چەکێکی تایبەتیش لە ماڵی شێخ سابت دوزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە هەروەها بومبێک لە گوندی ئەبوو حەمام لە دەڤەری دەیرئەلزوور دوزراوەتەوە و پووچەڵ کراوەتەوە . شێخ سابت یەکێک لە گرینگترین فەرماندەرانی داعش لە ناوچەی ئەلسوور لە دەڤەری دەیر ئەلزوور دەهاتە ئەژمار ناوبراو یەکێک لە گەورەترین لاگرانی ماڵی داعش و بەرپرسی فروشی نەوت و قاچاغی بووە و مێشکی ئابووری ئەو تاقمە تڕوڕیستیە دەهاتە حیساب .
/129
١٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٢٠
News ID: 961184
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە لاگری فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دژی داعش " مێشکی ئابووری داعشیان لەناو برد .